لە ئێران خۆپیشاندانی 22-ی بةهمةن ئەنجام دەدرێت
رۆژی هەینی 22ی رێبەندان 38 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 تێدەپەڕێت. ساڵانە لەو بۆنەیەدا، دامودەزگا حکومی و سەربازییەکان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی رێپێوان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکەن.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: بەرپرسانی ئێران بەشداریکردنی خەڵک لە رێپێوانەکاندا بە نیشانەی پەیمان نوێکردنەوەی خەڵک لەگەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەزانن، تاوەکوو زیاتریش هەست بە مەترسی بکەن، زیاتر هەوڵدەدەن لەرێگەی ئەو رێپێوانانە، رەوایی خۆیان لەنێو خەڵک بە جیهان نیشان بدەن.
وەک ئەمساڵ کە ململانێی نێوان تاران و واشنتن بەهۆی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ گرژی زیاتری تێکەوتووە. لە رێپێوانەکانی رۆژی 22 ی رێبەندان دا زیاترین درووشم دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەگوترێتەوە. رێبەری کۆماری ئیسلامیش داوای لە خەڵک کردووە، رۆژی هەینی بە درووشم وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ بدەنەوە.
هەوڵی دامودەزگا جیاوازەکانیش بۆ بەشداریپێکردنی زیاتری خەڵک چڕتر بووەتەوە. دامودەزگا حکومی و فەرمانگەکان بڕیاریانداوە سەرجەم فەرمانبەر و کارمەندەکانیان بەشداریی رێپێوانەکان بن.
هەروەها بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم مامۆستا و قوتابیان دەبێ رۆژی هەینی لە قوتابخانە ئامادە بن و بە رێپێوان بەشداری گردبوونەوەکان بکەن. ئەمساڵ ئەنجوومەنی شار و گوندەکانیش وەخۆ خراون.
ئەنجوومەنی شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتنامەی بۆ خەڵک ناردووە بەشداری رێپێوانەکان بن. هەروەها سوپای پاسداران، بەسیج و ئەرتەش ئەندامانیان ئامادەکردووە بەشداری رێپێوانەکە ببن.
جگە لە دامودەزگا فەرمییەکان، ژمارەیەک لە مەرجەعە تەقلیدەکانی شیعە، رێبەری رەوتی ریفۆرمخوازان و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی ناسراوی ئێرانی داوای بەشداریکردن لە رێپێوانەکانیان کردووە. محەممەد خاتەمی، سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەگەر خەڵک لە هەندێک سیاسەت و هەڵسووکەوتی دەسەڵاتداران دڵپڕیش بن پێویستە بە یەکێتی و یەکگرتوویی پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی بکەن.
ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی ئێران له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و یادی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979یان كرده‌وه.
هاوڵاتیانی ئێران له خۆپیشاندانه‌كانیاندا چه‌ندین دروشمیان دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رزكردبوه‌وه و دواتر له مه‌یدانی ئازادی، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، ئێران سه‌رباری هه‌موو فشاره‌كانی سه‌ری، توانی رێگاكانی گه‌شه‌كردن بكاته‌وه..
وتیشی: به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی داهات، ئێستا ئێران ته‌نها به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 32 پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت..
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا رۆحانی رایگه‌یاند له‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌راگرتنی سامانی هاوڵاتیانی ئێران له دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای سكاڵایان له‌دژی ئه‌مریكا به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و راشیگه‌یاند پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان به شیوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌ڕوات وبه‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری..
رۆژی 11ی شوباتی ساڵی 1979، به سه‌ركردایه‌تی ئایه‌توڵا خومه‌ینی، شۆڕشی ئیسلامی به‌رپاكرا و كۆتایی هێنرا به ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی.